پاڵنگان له گونده خاوێن و ده‌س لێ نه‌دراوه‌کانی قه‌زای کامیاران له پارێزگای کوردستانه که به هۆی ڕووباره که‌م وێنه‌کانی و شێوازی درووست‌کردنی خانووه‌کان و پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی به‌خێوکردنی ماسی به به‌هه‌شتی شاراوه و ماسۆله‌ی کوردستان له نێو گه‌شتیاراندا ناسراوه. (ماسۆله شوێنێکی به‌ناوبانگی گه‌شتیارییه له باکوری ئێران). پاڵنگان له گونده‌کانی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ له کامیاران یه‌ک له جه‌مسه‌ره به‌هێزه‌کانی گه‌شتیاری کوردستانه که له ئه‌گه‌ری پلان و به‌رنامه‌ی گونجاو به‌ستێنی ئه‌وه‌ی هه‌یه که وه‌ک شوێنێکی به‌ناوبانگی جیهانی به کۆمه‌ڵ گه‌شتیاران به‌ره‌و ئامێزی خۆی ڕاکێشێت. ئههم گونده که له زنجیره چیاکانی زاگرۆس هه‌ڵکه‌وتووه، ده‌که‌وێته 50 کیلۆمه‌تری ڕۆژئاوای کامیاران و له ده‌ربه‌ندی ته‌نگیوه‌ر به ڕووبارێک هه‌ر به‌م ناوه، ئه‌م گونده‌ی به دوو به‌ش کردووه. ئه‌گه‌ر له کامیاران به‌ره‌و ئه‌م گونده به‌ڕێکه‌ون، چه‌ندین گوندی دیکه به چاو ده‌بینن که هه‌ر یه‌ک تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه و له بواری گه‌شتیاریدا خاوه‌ن توانا و پێگه‌ی خۆیانن. ماویان، گه‌شکی، گازرخانی، بزوه‌ش، کاشته‌ر و وێزیده‌ر له‌و گوندانه‌ن که له سه‌ر ڕێگای پاڵنگان ڕاکێشیگه‌لی گه‌شتیارییان سرنجی هه‌ر که‌سێک بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشێت
سرووشتێکی جوان ڕاکێشیگه‌لی سرووشتی ئه‌م گونده ئه‌وه‌نده به‌هێزه که زۆربه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی که ڕوو له پاڵنگان ده‌که‌ن به‌شێکی زۆری ڕێگاکه به پیاسه تێپه‌ڕ ده‌که‌ن و سرنجی ئه‌و سرووشته جوانه و پرۆژه گه‌وره‌که‌ی به‌خێوکردنی ماسی ده‌ده‌ن که له ڕووی ئابورییه‌وه ده‌سکه‌وتی زۆری بۆ دانیشتووانه‌که‌ی هه‌بووه. له هه‌مان ده‌سپێکی سه‌ردانی گه‌شتیاران بۆ پاڵنگان، دارستان، زه‌وییه کشتووکاڵییه‌کان و سرووشتی جوان وای کردووه که هه‌ست به‌وه بکه‌ن له ماسۆله‌ی کوردستان و به‌هه‌شته شاراوهکهدان. کاتێک که ده‌گه‌یته ناو گوندی پاڵنگان به دیتنی بینا و خانووه به‌ردینه‌کانی، هێز و تێکۆشه‌ریی دانیشتووانه‌که‌ی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌و گونده‌ی که له نێو شاخه‌که‌دا به خانووه سرنجڕاکێشهکانیهوه ناسراو به وشکه‌چنی هه‌ستێکی دیکه‌مان پێ ده‌به‌خشێت. شێوازی بیناسازی له پاڵنگان به‌جۆرێکه که خانووه‌کان پێکه‌وه به‌سراونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش دیمه‌نێکی جوانی پێی به‌خشیوه. کاتێک که به‌ره‌و به‌شی سه‌رووی پاڵنگان به‌ڕێ ده‌که‌ویت ئه‌وه‌ت بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه که له ڕاستیدا ئه‌م گونده جوانه و خه‌ڵکه تێکۆشه‌ره‌که‌ی شایانی ئه‌و نازناوه‌ن که پێیان به‌خشراوه. جه‌مسه‌ری گه‌شتیاری پارێزگای کوردستان. هه‌ر چه‌نده که به هۆی نه‌بوونی پلانی پێویست به به‌هه‌شته شاراوه‌که‌ی...
Read moreI had the opportunity to visit this one-of-a-kind village, known for its unique mountain architecture and rich history. The setting was breathtaking, and I truly enjoyed learning about its past. However, it was disheartening to see the current state of the village. The bathrooms were not well-maintained, and the overall upkeep of the area seemed neglected by officials. I hope that these issues can be addressed, as the village has immense potential to be an even more incredible destination for tourists and...
Read moreEvery one will love this beautiful village , nature and kind people , One of the important things about Palangan is the design of the village. All of the houses in the same column participate as a pillar for each other actually all houses are on the slope of the valley and the roof of one house serves as the courtyard of the upper house. Don't forget to try local food and you can buy beautiful...
Read more